فۆتۆگرافەرێک بە چەند وێنەیەک "مووسڵی کۆن و نوێ" بەراورد دەکات
AM:11:59:02/02/2019
میترۆ، K24

ئەکرەم عبدولوەهاب، فۆتۆگرافەرێکی عێراقییە و لە رێگای چەند وێنەیەکی ساڵانی رابردوو و ئێستای دوای جەنگی داعش، خاپووربوونی شاری مووسڵ دەخاتەڕوو.

لە ساڵی 2014، رێکخراوی داعش شاری مووسڵی داگیرکرد و شوێنەراوە مێژووییەکانی شێواند و لەناوی بردن.

جیا لە وێرانکردنی شوێنەوارە دێرینەکانی ئەو شارەی رۆژانێک بە "دایکی دوو بەهار" دەناسرا، داعش زیاد لە  100 هەزار کتێبی مێژوویی و دەگمەنی لە کتێبخانەکانی مووسڵ لەناوبرد.

لە 10ی تەمموزی ساڵی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکای لە مووسڵ راگەیاند، بەڵام ئەو جەنگە، شاری مووسڵی تەواو وێرانکرد و هێشتاش گەرمووگوڕی لە بنیادنانەوەی نییە.