19 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌عیراق هه‌ن
PM:01:30:03/02/2019



میترۆ، رادیۆ نه‌وا
ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌لكترۆنی‌ عیراقی‌ ئاشكرایده‌كات، 48%ی دانیشتوانی‌ عیراق كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر 19 ملیۆن كه‌س تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كار ده‌هێنن.

ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌لكترۆنی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌پێی‌ راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ روانگه‌كانی‌  
( We are social و Hootsuite) و له‌كۆتا سه‌رژمێریاندا هاتووه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ئینته‌رنێت له‌عیراق ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن 19 ملیۆن و 68 هه‌زار كه‌سه‌ و ساڵانه‌ش 680 هه‌زار كه‌س زیاد ده‌كات، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ئینته‌رنێت له‌عیراقدا 48%ن.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 18 ملیۆن كه‌سی‌ له‌رێگه‌ی‌ ئامێره‌كانی‌ مۆبایله‌وه‌یه‌و له‌چاو ساڵی‌ رابردوودا یه‌ك ملیۆن زیادی‌ كردووه‌.

به‌پێی‌ هه‌مان ئه‌و راپۆرته‌ 3 ملیار و 484 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن و 3 ملیار و 256 ملیۆنی‌ له‌رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌یه‌.