به‌وێنه‌ چله‌ی‌ چیرۆكنووس ره‌وف حه‌سه‌ن
PM:04:40:03/02/2019


میترۆ، سلێمانی‌ 
ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ له‌ هۆڵی‌ ته‌وار له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ كه‌سوكار و رۆشنبیران و هاوڕێی‌ كۆچكردوو و رۆشنبیر و چیرۆكنووسی‌ كورد مامۆستا (ره‌وف حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌چوو. 


ژیاننامه‌ی‌ مامۆستا ره‌وف حه‌سه‌ن: 

نووسه‌ر و چیرۆكنووس مامۆستا ره‌وف حه‌سه‌ن له‌ 18ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 1945 له‌ گه‌ڕه‌كی‌ گۆیژه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌. 
له‌ساڵی‌ 1969 له‌گه‌ڵ خاتوو (له‌یلا حمه‌ علی‌ مسته‌فا) ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێكهێناوه‌ و خاوه‌نی‌ دوو كوڕه‌به‌ناوه‌كانی‌ (زانا، شێرۆ)، خانه‌ی‌ مامۆستایانی‌ له‌ساڵی‌ 1964 ته‌واو كردووه‌، دوتر كۆرسه‌كانی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ له‌ په‌یمانگای‌ زانستی‌ و سه‌نته‌ری‌ به‌ریتانی‌ له‌ به‌غداد ته‌واوكردووه‌. 

له‌ ساڵی‌ 1959 تا 1960 له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا كۆمه‌ڵه‌ی‌ نووسه‌رانی‌ كوردیان به‌ناوی‌ (كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ پرشنگ) دامه‌زراندووه‌، پاشان گۆڤارێكی‌ مانگانه‌یان به‌ناوی‌ (پرشنگ) به‌ده‌ستووخه‌ت ده‌رچواندووه‌. 

مامۆستا ره‌وف حه‌سه‌ن له‌ ساڵی‌ 1960 له‌گه‌ڵ مامۆستا (عومه‌ر مارف به‌رزنجی‌) دا هه‌فته‌نامه‌یه‌كی‌ ده‌ستووخه‌تیان به‌ناوی‌ (تریفه‌) ده‌ركردووه‌، دواتر خۆی‌ به‌ته‌نیا هه‌فته‌نامه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ (كه‌ژ) به‌ده‌ستوخه‌ت ده‌ركردووه‌. 

له‌ساڵی‌ 1963 بۆته‌ ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ عێراق، مامۆستا ره‌وف حه‌سه‌ن له‌ماوه‌ی‌ مامۆستایه‌تیدا له‌زۆربه‌ی‌ گوند و شار و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان وانه‌ی‌ ئینگلیزی‌ وتۆته‌وه‌. 
له‌ساڵی‌ 1971 ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ هونه‌ری‌ وێژه‌ی‌ كوردی‌ بووه‌. 
له‌ ساڵی‌ 1973، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا (تیپی‌ پێشڕه‌وی‌ شانۆی‌ كوردی‌) یان دامه‌زراندووه‌. 
له‌ساڵی‌ 1975 بۆته‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی‌ نووسه‌رانی‌ كورد. 
لله‌ساڵی‌ 1977 بۆ ماوه‌ی‌ چه‌دن مانگێك له‌ زیندانه‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانی‌ (ئه‌منی‌ عامه‌) گیراوه‌. 
له‌ساڵی‌ 1992 له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ رۆژنامه‌كانی‌ (ئاڵای‌ ئازادی‌- وڵات) بووه‌ له‌ سلێمانی‌. 
له‌پاش راپه‌ڕینی‌ 1991 كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ هه‌رێم له‌ سلێمانی‌. 
له‌ ساڵی‌ 1996، سه‌نته‌ری‌ دیالۆگی‌ رۆشنبیری‌ كوردی‌ دامه‌زراندووه‌. 
له‌ ساڵی‌ 2002، رێكخراوی‌ ( سارای‌ منداڵانی‌)ی‌ دامه‌زراندووه‌. 
له‌ ساڵی‌ 2011 بۆماوه‌ی‌ ساڵێك له‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕتی‌ وه‌ك زمانه‌وان كاری‌ كردووه‌. 

مامۆستا ره‌وف حه‌سه‌ن خاوه‌نی‌ چه‌ندین چیرۆك و شانۆنامه‌ و نووسینه‌. 

به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌وی‌ 21ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018، له‌ ته‌مه‌نی‌ 73 ساڵیدا بۆ دواجار چاوه‌كانی‌ به‌یه‌كجاری‌ لێكنا.