ئاره‌زو فه‌تاح ئه‌و کچه فۆتۆگرافه‌ره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده که مێژوویه‌کی جوانی بۆ خۆی و شاره‌که‌ی و وه‌رزشی شاره‌که‌شی نووسیوه‌ته‌وه.
ستادیۆم بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئاره‌زو فه‌تاح دیدارێکی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداو چه‌ند پرسیارێکی لێکردو ئه‌ویش به‌مشیوه‌یه وڵامی پرساره‌کانی داینهوە.
*ئاره‌زو فه‌تاح کێیه؟
– ناوم ئاره‌زو فه‌تاحه، ١٤/٢/١٩٩٨ لەدایک بوم، لە قۆناغی دووه‌می بەشی پەروەردەی وەرزشیم لە زانکۆی هه‌ڵەبجە، هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه حەزم لە وێنە گرتن و یاری کردن و وه‌رزش بوە، بەڵام بەھۆی نەبونی کامێرایه‌کی باشه‌وه، نەمتوانیوە وێنە وه‌رزشییه‌کان بگرم، بەڵام لە زۆربەی یاریەکاندا وەکو ھاندەرێک ئاماده ده‌بوم و هه‌میشە ئاواتی ئەوەم دەخواست کە ڕۆژێک بێت بتوانم وەکو فۆتۆگرافەرێک بچمە ناو یاریگاکانەوە.
*که‌ی ئه‌و ئاوتهت هاته‌دی؟
-سوپاس بۆ خوا دواجار ئەو خەونەم ھاته دی و ئه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆره له یاریگاکان ئاماده‌م و خه‌ریکی ئاره‌زووه‌که‌ی خۆمم.
*به‌کام فۆتۆگرافه‌ر سه‌رسامی؟
-فۆتۆگرافەری بە توانا‌و لێھاتومان زۆرن، کارەکانیشیان زۆر جوانن بەڵام کاک ئارێز بارتێز وێنەکانی بە لای منەوە زۆر جوان و سەرسامکەرن.
*هیچ یانه‌یه‌ک یان دامه‌زراوه‌یه‌ک داوای ئه‌وه‌ی لێ نه‌کردوی ببیته وێنه‌گری ئه‌وان؟
-نەخێر ، لە ھیچ یانەیەک و دامه‌زراوه‌یه‌که‌وه داوای ئەوەیان لێ نەکردوم کە ئیشیان بۆ بکەم.
*ئه‌ی ئه‌و شوێنانه هیچ پشتگیرییه‌کان له‌م کاره‌دا نه‌کردووی؟
نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیریشیان نه‌کردووم، تەنانەت بۆ باجی فۆتۆگرافەری بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی بچمه نێو یاریگاکان زۆر شوێن گەڕام و داوام لە زۆر کەس و لایه‌ن کرد پشتگیریم بکه‌ن، به‌ڵام کەسیان ئامادە نەبوون پشتگیریەکم بۆ بنوسێ.
*داواکاری تۆ چییه؟
– پێم باشە گرنگی بە فۆتۆگرافەرە وەرزشییەکانما بدرێ بۆ پێشکەوتنی وەرزش و ئاستی وەرزش لە کوردستان.
*هیواکانی ئاره‌زو فه‌تاح چین؟
له خێزانه‌که‌مدا بە ته‌نیا من حەزو خولیای ناو یاریگاکان و فۆتۆگرافەریم هه‌بووه، کە دەموت حەزم لە کاری فۆتۆگرافهرییە گاڵتەیان بە قسەکانم دەھات و دەیان وت ئەوە بۆ تۆ نابێت و ناکرێت و ئیشی کچ نییە، بەڵام من هه‌رگیز گوێم به‌و قسانە نەداو ھەمیشە هەوڵی بەدیهێنانی خەونەکەی خۆمم هه‌بوو، خەونی من ئەوەیە ھاوکاریم بکەن و بتوانم وەک کچە فۆتۆگرافەرێکی وەرزشی هه‌موو یاریگاکانی کوردستان بگەرێم و بەردەوام بم لە وێنە گرتن، دەسخۆشیشم هه‌یە بۆستادیۆم بۆ ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
كوردستانی نوێ