ئێن ئارتی كه‌ناڵێكی‌ تایبەت به‌ مناڵان ده‌كاته‌وه‌
PM:01:41:10/02/2019

میترۆ
بڕیارە ئەمڕۆ ١٠ ی شوبات کەناڵی ئێن ئارتی تایبەت بە مناڵ بکرێتەوەو دەست بە پەخشکردن بکات.

ماڵپەڕی ئێن ئارتی بڵاویکردۆتەوە، "بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان کەناڵی ئێن ئاڕ تی سێ بکرێتەوە کە تایبەتە بە منداڵان".

هەروەها هاتووە "کەناڵە لە سەر مانگی دەستکردنی نایلسات پەخشی بەرنامەکانی دەکات لەسەر فریکوێنسی (١١٦٣٦)   S/R٢٧٥٠٠ پۆلۆڕایزی (V)".

کەناڵەکە بابەخ دەدات بە جیهانی منداڵان و پەروەردە و داهێنانکارییەکانیان و بواری پەروەردە و چۆنێتی برەودان بە دنیای منداڵان.