قوباد تاڵەبانی بە پێکەنینەوە باسی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی سەعدی پیرە دەکات
AM:11:46:11/02/2019

میترۆ، زه‌مه‌ن 
دوای ئەوەی یانەی چێڵسی بە شەش گۆڵ دۆڕا، قوباد تاڵەبانی لە تویتێکیدا کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ساری ڕاهێنەری چێڵسی بە سەعید پیرە بەراورد دەکات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم تویتێکی کردووە دەڵێت "کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ساری وەک کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی کاکە سەعدی جێگەی سەرنج و بایەخە" (کۆمەڵێک ئیمۆجی پێکەنینی داناوە).

قوباد تاڵەبانی هەروەها نوسویەتی "ببورە کاک سەعدی خۆشمدەوێیت بەس نەمدەتوانی بەرگەیبگرم "نەیڵێم" (جارێکی تر ئیمۆجی پێکەنینی داناوە). ئەمەش لەکاتێکدا دێت لە ماوەی ڕابردوودا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەعیدی ئەحمەد پیرە بووە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.