رێگری‌ له‌ تیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئێن ئاڕتی‌ ده‌كرێت
PM:12:33:12/02/2019


میترۆ
شه‌وی‌ رابردوو 12ی‌ شوبات به‌مه‌به‌ستی‌ روماڵی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ غاز له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ مناڵانی‌ سلێمانی‌ هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە تیمی‌ ئێن ئاڕ تی‌ کرد ڕوماڵی‌ هه‌واڵه‌كه‌ بكات و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیاندا گرت.

ئیحسان سابیر په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕتی‌ به‌ میترۆی‌ ووت" له‌گه‌ڵ كامێرامانه‌كه‌م (بڕیار كه‌ریم) چووین بۆ روماڵی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ غاز له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ مناڵانی‌ سلێمانی‌ و لێدوانم له‌ چه‌ند هاوڵاتیه‌ك وه‌رگرت، دواتر پۆلیسی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌ریكردین". 

ئه‌و وتی‌" له‌كاتی‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌مان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر مایك و كامێراكه‌ماندا گرتوو و داوای‌ لێبوردنیان لێكردین و وتیان ئێمه‌ش ئه‌ركی‌ خۆمان جێبه‌جێ‌ ئه‌كه‌ین". 

ئیحسان سابیر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانیم به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانمان.