ئێران: كوردێك وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری سینه‌ما هه‌ڵده‌بژێردرێت
PM:12:52:12/02/2019


میترۆ، PUKmedia
كوڕه‌ كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سی و حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر له‌ ئێران وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاو ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

هوته‌ن شه‌كیبا كوڕه‌ گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌یه‌ كه‌ له‌ سی و حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر له‌ تاران وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری ساڵ هه‌ڵبژێردرا. 
 شه‌كیبا به‌هۆی ڕۆڵگێڕانی له‌ فیلمی "شه‌وێك كه‌ مانگ كامڵ بوو"، توانیویه‌تی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو به‌ده‌ستبهێنێت.