وەزارەتی گەیاندنی عێراق هێڵەكانی ئینتەرنێت بە كوردستانیشەوە رێك دەخاتەوە





میترۆ، KNN
نوێنەر و خاوەنی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت، لەگەڵ وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی عێراق، كۆدەبنەوە و خاویی هێڵەكانی ئینتەرنێت و جیاوازیكردن لە نێوان كۆمپانیاكان و قۆرغكاری و چەندین كێشەی تری هێڵەكان, تاوتوی َدەكەن.

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی عێراقیش ئاشكرای دەكات, هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لەبواری ئینتەرنێت كاردەكەن، بەهەرێمی كوردستانیشەوە، لە داهاتویەكی نزیكدا رێكیان دەخەنەوەو سەرجەمیشیان، دەخرێنە ژێر دەسەڵات و رێنمایەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق و دەبێت پابەند بن پێوەی.

گرانی و خراپی كواڵیتی هێڵەكانی ئینتەرنێت بەكارهێنەرانی هەراسان كردووە، پچڕانی بەردەوام و سستی لەكاركردن، كێشەی هەمیشەیی بەكار هێنەران و خاوەن كۆمپانیاكانە.

زۆر بوونی خواست لەسەر ئینتەر نێت گلەیی بەكارهێنەرانی زیاتركردوە، بەجۆرێك  زۆرجار چەندین كاتژمێر بەدیار سەیركردنی گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەوەستن.

نوێنەرو خاوەنی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەگەڵ وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی عێراق كۆبونەوە گلەیی و گازندەكانیان لەسەر ئەو كێشەیە گەیاندە وەزیرو تەئكیدیان لەوە كردەوە كە جیاوازی لە نێوانیاندا دەكرێت.

وەزیری گەیاندن ئاشكرایدەكات هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لەبواری ئینتەرنێت كاردەكەن بەهەرێمی كوردستانیشەوە، لەژێر یەك دەسەڵاتی فیدڕاڵی كۆدەكەنەوە، رەتیشیدەكاتەوە هیچ بڕیاریێكیان دژی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لە هەرێم دەركردبێت.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی گەیاندن، رێژەی بەكارهێنەرانی ئێنتەر نێت لەعێراق نزیكەی ١٣ ملیۆن بەكارهێنەرەو ئەو رێژەیەش لە هەڵكشاندایە.


PM:01:01:12/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌