​ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی تیمێکی‌ ئێن ئاڕ تیدا گرت



میترۆ، NRT

لەکاتی ڕوماڵی ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتدا، ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی تیمێکی‌ ئێن ئاڕ تی دا گرت.

 کارزان تاریق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی  ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بە جلی مەدەنییەوە و ڕێگەیان گرتووە لە تیمەکەمان و ڕێگەیان نەداوین ڕووماڵی یادەکە بکەین و دەستیشیان گرتووە بە سەر کەلوپەلەکانماندا".

 کارزان تاریق وتیشی، لەلایەن ئەو هێزەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەستبەسەرکراون و دواتر ئازادکراون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی  ئەوەشی وت ، ئەو هێزانە وتوویانە فەرمانیان پێکراوە دەستبگرن بەسەر سەرجەم  ئەو کەرەستە ڕۆژنامەنیانەی لەلایەن ڕۆژنامەنوسانەوە بە کاردەهێندرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێزانە  ئەوەشیان وتووە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن ڕووماڵی ئەو یادە لەلایەن ڕۆژنامەنوسانەوە بکرێت.

ئەمڕۆ هەشتەمین ساڵیادی  خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ی  سلێمانی لەو شارە کرایەوە و لەو مینانەشدا تیمەکانی‌ ئێن ئاڕ تی  وەک کاری ئاسایی ڕۆژانەیان هەوڵیانداوە ڕووماڵی ڕووداوەکە بکەن.

 


PM:03:04:17/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌