میترۆ، وێستگه نیوز
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان رایگەیاند جیاكاری له‌ناو بینای په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر میدیا و میدیاكاران ئاماژه‌یه‌كی روونه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ركردوه، بێڕێزیی به‌رامبه‌ر ده‌كات.
دیاری محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چه‌ندین سكاڵامان له لایه‌ن ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌وه پێگه‌یشتوه كه روماڵی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردوه كه جیاكاریان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه.
وتیشی" رێگه به چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیا دراوه بچنه ناو بینای په‌رله‌مانی و زۆرینه‌ش له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه نه‌یانهێشتوه بچنه ژوره‌وه" وتیشی:"ئه‌م جیاكارییه له‌ناو بینای په‌رله‌مان كه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ركردوه، بێڕێزییه به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه".
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسی له‌وه‌شكرد پێویسته جیاكاری له‌نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا نه‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌ڵكو رێگه به‌هه‌موو میدیاكان بدرێت به‌بێ به‌ربه‌ست روماڵی ئه‌و هه‌واڵ و روداوانه بكه‌ن كه جێی بایه‌خی خه‌ڵكن.
راشیگەیاند: خۆ ئه‌گه‌ر هۆكاری ئه‌منی هه‌ن بۆ رێگریكردن له روماڵ ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و رێوشوێنانه بۆ هه‌موان بێت نه‌ك رێگه به‌چه‌ند كه‌ناڵێك بدرێت و بۆ ئه‌وانی تر رێگه دابخرێت و به‌ربه‌ست دابنرێت.
جه‌خیتشیكردوه"ئه‌م جیاكارییه ئیداره‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان جیگه‌ی ناره‌زایی رۆژنامه‌نوسان‌و به‌شێكی زۆری په‌یامنێرانی هه‌ولێر بوو ئێمه‌ش وه‌ك سه‌نته‌ری میترۆ به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".