كچە كوردێك "بەھۆی پەیوەندی خۆشەویستییەوە كوژرا"



میترۆ، K24 
كچە كوردێك لە رۆژھەڵاتی كوردستان كوژرا و بەپێی بەدواداچوونی رێكخراوێكی مافی مرۆڤ، ئەو كچە بەھۆی پەیوەندی خۆشەویستییەوە لەلایەن باوكییەوە كوژراوە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە: "کچێکی تەمەن 18 ساڵەی خەڵکی گوندی دارەلەكی سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی لیدا ئەحمەدزادە بە دەستی باوکی کوژرا".

بەپێی راپۆرتی ئەو رێكخراوە: "پێشتر بڵاو کرابوویەوە کە لیدا خۆی کوشتووە، بەڵام دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوت کە ناوبراو بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی و لەلایەن باوکیەوە کوژراوە".

رێكخراوی ھەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوەداوە: "باوکی لیدا دوای ئەوەی ئاگادار کراوەتەوە کە کچەکەی پەیوەندی خۆشەویستی هەیە، نەیهێشتووە كچەكەی بڕوات بۆ قوتابخانە و بە چەکی تاپڕ کوشتوویەتی".

ئەوەشخراوەتەڕوو: "جووتیار و ئەندامی سپای پاسدارانی ئێرانیشە".

وەك ئەو رێكخراوە ئاماژەی پێكردووە، دوو ھەفتە بەر لە ئێستاش کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی هۆزان خواهشی بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژرابوو.


PM:02:04:19/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌