میترۆ بەشداری چالاکییەکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات



میترۆ، سلێمانی

لەسەر بانگهێشتی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، بڕیارە سەنتەری میترۆ رۆژانی 28 و 29ی تشرینی دوهەم بەشدار بێت لە کۆبونەوەی راوێژکاری هەرێمی بارودۆخی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ کە لە ولاتی تونس بەڕێوەدەچێت.

ئاوات عەلی بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند بە پێی ئەجندای کۆبونەوەکە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکانی  ئامانج و شێوازەکانی کاریان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ وچالاکوانی ئەم بوارە دەخەنە روو.

رونیشیکردەوە کە باس لەو هەڕەشانە دەکرێت کە روبەڕوی چالاکوانەکان دەبنەوە لە ناوچەکە سەرباری قسەکردن لەسەر ئەو توێژانەی هەرەشەیان لەسەرە. ئەمەو وێستگەیەکی تری ئەم چالاکییە قسەکردنە لەسەر دیاردەکانی دەربازبونی تاوانباران لەسزا.
وتی " رێکخەری سەنتەری میترۆ نوێنەرایەتیمان دەکات لەو کۆبونەوەیە"

رۆژێکی کۆبونەوەکە تەرخاندەکرێت بۆ شێوازەکانی کارکردنی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان و گۆڕینەوەی بیرورا دەبێت لەسەر ئامرازەکان بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی لەباری مافی مرۆڤ و کار کردنی چالاکوانی ئەم بوارە هاوکاری و هاوپشتی رێکخراوەکان بۆ روبەروبونەوەی هەرەشەو بەربەستەکانی بەردەم مافەکانی مرۆڤ. 



PM:07:28:27/10/2014




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌