میترۆ، لڤین
بەنوسراوێک جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لێدوان بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن لەسەرجەم بەرپرسانی ئەو حیزبە قەدەغە دەکات.
میدیاکانی سەربە یەکەێتی نوسراوێکیان بڵاوکردەوە کە واژۆی کۆسرەت رەسوڵ عەلی لەسەرە و تێیدا هاتوە، جگە لە لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی هیچ بەرپرسێكی تر نابێت لێدوان بۆ میدیاكان بدات.
لەنوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە ، بەرپرسانی یەكێتی، ئەگەر پابەند نەبن، ئەوە تووشی لێپرسینەوە دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە ، لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدابەفەرمی پارتی لێدوانی سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی لەسەر پێکهێنانی حکومەت قەدەغە کرد و تەنها ڕێگای بە مەحمود محممەد وتەبیژی فەرمی حیزبەکەدابو لێدوان بۆ میدیاکان بکات.