پۆلیسی دهۆک پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و نۆ خۆبەخشی نەوەی نوێی دەستگیرکرد





میترۆ، NRT
لە کاتی گردبونەوەیەکدا بۆ ئازادکردنی دەستیگرکراوانی خۆپیشاندانەکەی شێلادزێ نۆ خۆبەخشی نەوەی نوێ لە دهۆک دەستگیرکران.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەمەبەستی ئازادکردنی ئەو چالاک و رۆژنامەنوسانەی لە دوای خۆپیشاندانەکەی شێلادزێوە دەستگیرکراون بەشێک لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ لە دهۆک گردبونەتەوە

باسی لەوەشکرد، سەرجەم ئەو خۆبەخشانەی بەشدارییان لە گردبونەوەکەدا کردووە دەستگیرکراون.

هاوکات لە روماڵی گردبونەوەکەدا تایف گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک دەستگیرکرا.

ڕۆژی ٢٦ ی مانگی‌ رابردوو بەشێک لە دانیشتوانی ناحیەکانی شێلادزێ و دێرەلوک و کۆمەڵگەی هێتیتی دژی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر سنورەکانی هەرێم خۆپیشاندانیان کرد و دواتر بارەگایەکی سوپای تورکیایان سوتاند و هێزە ئەمنییەکانیش چەندین خۆپیشاندەر و رۆژنامەنوسیان دەستگیرکرد و تا ئێستاش ئازاد نەکراون.


PM:12:41:20/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌