سەرۆكی وڵاتان بۆچی هاندەكانیان دەگۆڕن؟






میترۆ، diplomaticmagazine
مۆبایل تەنها هۆكارێك نییە بۆ پەیوەندكردن بە تەنها، بەڵكو گوزارشتە لە سەروەت‌و سامان‌و دەوڵەمەندی بەكارهێنەر، ئەمە بۆ خەڵكی ئاسایی ڕاستە، بەڵام بۆ سەركردەی وڵاتان ئەم خۆ دەرخستنە پێوویست نیی و لای هەندێكیان بەكار ناهێنرێت، یاخود گۆڕانكاری لەجۆریەتەكەیدا ئەكرێت بەمەبەستی پاراستنی سەرۆك‌و هەم وەك ڕێگریەكیش لەدزەنەكردنی زانیاری.

 


ڕاپۆرتێكی سایتی (Arabic.sputniknews.com) ناوی هەندێك لەسەركردەكانی جیهان و تایبەتمەندی مۆبایلەكانیانی خستووەتە ڕوو.
ئەوەی جێگەی گرنگییە زۆرێك لەسەركردەكانی ئەوروپا سەرنجیان لەسەر پاراستنی نهێنیە، ئەویش دوای ئەوەی كە (ئیدوارد سنۆدن) ی فەرمانبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا سیخوڕی بەسەر پەیوەندیەكانی هەریەك لە (ئەنگێلامێركل) ی ڕاوێژكاری ئاسایشی ئەڵمانیاو " ساركۆزی‌و جاك شیراك‌و هۆلاند" ی سەرۆكانی پێشوی فەرنساو دەسەڵاتدارانی ئیسپانیاوە كردبوو.


دوای ئەم ڕوداوە كۆمپانیاكانی ڕۆژئاوا گرنگیان بە كوالێتی ئامێرەكان زیاتر دەدەن، لەئەمەریكا كۆمپانیای بیۆنگ پەرەی بەئامێرەكانی داو "بیۆنگ بلاك"ی دروستكرد كە مۆبایلێكی زیرەكەو بە لەمس كاردەكات، هەروەها لەفەرەنسا كۆمپانیای تالیس ئامێرێكی دروستكرد وێڕای ئەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی و فاكسی پێ ئەنجام دەدرێت، ئەتوانێ‌ نزیكەی (4500) ئامێری تەلەفۆنی پێوە پەیوەست بكرێت، ئەمەش بۆ ناوخۆی وەزارەتەكان بەكاردەهێنن.

ڤلادیمێرپۆتینی سەرۆكی ڕوسیا

ماڵپەڕی سپۆتینگ ڕایگەیاندووە كە سەرۆكی ڕووسیا ئامێری پەیوەندی هەڵگیراو (مۆبایل) بەكارناهێنێت، لەم بارەیەوە دیمیتری بیسكۆفی وتەبێژی فەرمی سەرۆكی ڕوسیا وتویەتی ئەوەی مۆبایل بەكاربهێنێت، واتە ئەتوانرێ‌ هەمو شتێكی ئاشكرا بكرێت.
هەرچەندە ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆكی ڕوسیا خۆی باسی لەوە نەكردوە كە مۆبایل بەكارناهێنێت، بەڵام لەكاتی پێویستیدا تەنها ئەو ئامێرانە بەكار دەهێنێت كە لەناو كۆشكی كرملیندان‌و چاودێری ورد دەكرێن بۆ ئەوەی سیخوڕی نەكرێت.

موحەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودیە

شازادەكەی سعودیە لە مونتەدای وەبەرهێنانی جیهانی ساڵی (2017) وتی من دوو مۆبایل بەكاردەهێنم، نۆكیایەكی 105وە ئایفۆنێكی هەشت، هەروەك ئەوەشی ڕونكردەوە كە سعودیە هەنگاو بەئاراستەی ئابوریەكی بەهێز هەڵدەگرێت.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا

دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری لەساڵی 2017 دا، ترەمپ ئامێرە مۆبایلیەكەی كە گالاكسی ئێس 3، گۆڕی بۆ ئامێرێكی پارێزراوی ئایفۆن و ژما رە تەلەفونێكی نوێی بە هۆكاری ئاسایش. 
گۆڤاری بۆلیتیكۆ نوسیویەتی ملیاردێرەكەی ئەمەریكا دوو ئامێری پەیوەندی بەكاردەهێنێت، یەكێكیان بۆ پەیوەندی تەلەفونی و ئەوی دیش بۆ تویتەر، هەروەك گۆڤارەكە باسیكردووە كە ترەمپ بە یەكێك لەچالاكەكانی بەكار هێنەری تویتەر دادەنرێت و نزیكەی 58 ملێون كەس سەردان و خوێنەری تویتەكانی ترەمپن.
شیاوی باسە تویتەكانی سەرۆكی ئەمەریكا زۆرترین مشتومڕو شڵەژانی ئابوری لەجیهاندا دروستكردوە.
ئەنگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئاسایشی ئەڵمانیا

دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە ئەمەریكا سیخوڕی بەسەر پەیوەندیەكانی ئەنگێلا مێركلەوە كردووە، هەرئەو كاتەش زانرا مێركل، خاوەنی دوو ئامێرە، نۆكیای 6260 و وە بلاك بێری زێد 10.

 


ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا

سەرۆك ماكرۆنی لاوی فەرەنسا، ئامێری پەویەندییەكانی ئامێرێكی موشەفەرەو دروستكراوی كۆمپانیای تالیسە، بەگوێرەی نوسینی ڕۆژنامەنوسێكی فەرنسا ماكرۆن دوو ئامێر بەكاردەهێنێت، لەجۆری ئایفۆن و سامسۆنگ (گالاكسی 7 ئیدج)، بەشێوەیەكی تایبەت پارێزگاری دەكرێت.

 
كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور

ەگوێرەی ئەو وێنانەی گیراون سەرۆكە شێتەكەی كۆریا، بەكارهێنەری ئامێرێكە لەجۆری (ئیتش تی سی) دروستكراوی وڵاتی تایوانە، بەهۆی جیاوازی كۆریای باكورو باشور و وە پەیوەندی خراپی كۆریای باكورە لەگەڵ ئەوروپادا هیچ كام لەئامێرەكانی سامسۆنگ و جی ئێڵ بەكار ناهێنێت.

 

تێریزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

مەی بەم دواییانە ئامێرەكەی گۆڕی كە بلاك بێری كەنەدی كۆن بوو بۆ جۆری ئایفۆن.

ناریندرا مودی سەرۆك وەزیرانی هندستان

مودی وەك لەوێنەكەیدا كەلە ساڵی 2014گرتویەتی دەردەكەوێت بەكارهێنەری ئامێری ئایفۆنە


PM:12:09:21/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌