سه‌ردانی‌ وه‌ڤدی‌ UNAMI بۆ سه‌نته‌ری‌ میترۆ
AM:11:14:02/03/2019


میترۆ
لەگەڵ كۆمەڵێك لە رۆژنامەنوس لە سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە (نەدیم ئوسماناگیج )جێگری سەرۆكی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یونامی UNAMI لە هەرێمی كوردستان و (زیتو سیانی) بەرپرسی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یونامی لە هەرێمی كوردستان.

سوپاس بۆ زیتو سیانی كە بەردەم دەستپێشخەری هەیە بۆ دیداری هاوبەش و بەدواداچونی كەیسەكانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ، ئەم دیدارەشی رێكخست بۆ زیاتر تێگەیشتنبوو لە رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەنوسی، كە هەر یەك لە بەشداربووان قسەی خۆیان لەسەر رەوشەكە كرد.

زۆر خۆشحاڵ بوین بە هەڵسەنگاندنی باشی جێگری سەرۆكی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یونامی لە هەرێمی كوردستان بۆ كارو راپۆرتەكانی سەنتەری میترۆ كە بە پێی قسەكانی ئەوان وەك یەكێك لە "سەرچاوەی وردو باوەڕپێكراو" تەماشای دەكەن.