له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس، كاوه گه‌رمیانی، سایتی ئاوێنه‌نیوز به‌هاوكاری رێكخراوه‌كانی FPUی هۆڵه‌ندی‌و MICTی ئه‌ڵمانی‌و IMSی دانیماركی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی كاوه گه‌رمیانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هۆڵی هۆتێل سلێمانی پاڵاس راگه‌یاند.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: خه‌ڵاتی كاوه گه‌رمیانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێشبڕكێیه‌كه بۆ رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامده‌درێت‌و یه‌كێكیش له‌مه‌رجه‌كانی به‌شداربون ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له‌میدیایه‌كی چاپكراو یاخود ئه‌لكترۆنی كاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی كردبێت.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ره‌تا ئاسۆس هه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای ئاوێنه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و پاشان دانا ئه‌سعه‌د، سه‌رنوسه‌ری ئاوێنه‌نیوز رایگه‌یاند، كاوه گه‌رمیانی یه‌كێك بو له‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی سه‌رسه‌ختانه دژی گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستایه‌وه، بۆیه وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر كاوه خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌بێت كه له‌گۆشه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدان.
وتیشی، سه‌رجه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌میدیای چاپكراوو ئه‌لكترۆنیدا ده‌نوسن ده‌توانن به‌شداری كێبڕكێكه بكه‌ن، به‌مه‌رجێك بابه‌ته‌كانیان له‌شێوه‌ی (فیچه‌ر، راپۆرت، ریپۆرتاژ) نوسرابێت‌و له‌ماوه‌ی نێوان 2013/12/6 تا به‌رواری 2014/11/22 بڵاوكرابێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشبڕكێكه ته‌نها ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌گرێته كه له‌میدیای چاپكراوو ئه‌لكترۆنیدا كارده‌كه‌ن، چونكه كاوه گه‌رمیانی له‌میدیای چاپكراوو ئه‌لكترۆنیدا كاریكردوه.
سه‌رنوسه‌ری ئاوێنه‌نیوز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌م پێشبڕكێیه سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و سێ براوه‌ی یه‌كه‌م جگه له‌پێدانی خه‌ڵاتێكی ره‌مزی كاوه گه‌رمیانی هاوكات گه‌شتێكیان بۆ ڕێكده‌خرێت بۆ ناوه‌ندێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
راشیگه‌یاند، هه‌ر رۆژنامه‌نوسێك ده‌یه‌وێت به‌شداری پێشبڕكێكه بكات ده‌توانێت هه‌تا كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 22ی تشرینی دوه‌می ئه‌م مانگه بابه‌ته‌كه‌ی بنێرێت بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه:
(kawa.garmiany2014@gmail.com).
كاوه گه‌رمیانی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ‌و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌رمیان، له 2013/12/5 له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، تیرۆركردنیشی ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دوای خۆیدا هێنا.
له 26ی تشرینی یه‌كه‌می رابردو، پاش زنجیره‌یه‌ك دانیشتن دادگا بڕیای له‌سێداره‌دانی بۆ یه‌كێك له‌تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌كه ده‌ركرد‌و تۆمه‌تبارێكی تریشی ئازادكرد، له‌كاتێكدا مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و یه‌كێكی تر له‌تۆمه‌تباران ئه‌گه‌رچی بڕیاری دادگا له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنیه‌وه هه‌یه تائێستا به‌ده‌م ئه‌و بڕیاره‌وه نه‌چوه‌و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانیش كاری پێویستیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامنه‌داوه.