سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیی له مافی رۆژنامه‌نوسان پێشوازیی له بڕیاری دادوه‌ری دادگای كه‌تنی كه‌لار ده‌كات له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسی رۆژنامه‌نوسان ( ئارام سه‌عید و هێرش سه‌نگه‌ریی).
ئه‌مڕۆ دادگای كه‌تنی كه‌لار بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌و داوا یاساییه‌ی كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت له دژی راپۆرتێكی كه‌ناڵی KNN له داگای كه‌لار تۆماری كردبوو.
راپۆرته‌كه باس له كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕی پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون ده‌كات كه كۆمپانیاكه جێبه‌جێی ده‌كرد.
راپۆرته‌كه ساڵی 2010 له كه‌ناڵی KNN بلاَوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وكات كۆمپانیاكه داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئارام سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌و هێرش سه‌نگه‌ریی په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه تۆماركردبوو.
ئارام سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كه‌ناڵی KNN ، پاش نزیكه‌ی 20 جار ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م داگای كه‌لار، ئه‌مڕۆ دادوه‌ری ئه‌و دادگایه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ڕێوه‌به‌ر و په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه بڕیاره‌كه‌ی یه‌لایی كرده‌وه و له‌لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان، ئارام سه‌عید، وتی" ئێمه دڵنیابووین له‌و زانیاریانه‌ی بلاَومانكردبوونه‌وه بۆیه هه‌ر چاوه‌ڕوان بووین دادوه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بڕیار بدات".
هاوكات ئاوات عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ندان راگه‌یاند، كه پێشوازیی له بڕیاره‌ی دادگا ده‌كه‌ن و پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی ئارام سه‌عید و هێرش سه‌نگه‌ریی ده‌كه‌ن جه‌ختیكرده‌وه، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌تنی كه‌لار، هه‌نگاوێكی گرنكه بۆ جێبه‌جێكردنی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان و قوڵكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپی لێپرسینه‌وه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه. مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه. تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه.. سالاَنی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی سالاَنه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بلاَوكردۆته‌وه.