سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان پێشوازی له بڕیاری دادوه‌ری دادگای كه‌تنی كه‌لار ده‌كات له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسی رۆژنامه‌نوسان ئارام سه‌عید و هێرش سه‌نگه‌ری.
ئه‌مڕۆ دادگای كه‌تنی كه‌لار بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌و داوا یاساییه‌ی كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت له دژی راپۆرتێكی كه‌ناڵی KNN له داگای كه‌لار تۆماری كردبوو.
راپۆرته‌كه باسی له كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕی پرۆژه‌یه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون ده‌كات كه كۆمپانیاكه جێبه‌جێی ده‌كرد. راپۆرته‌كه ساڵی 2010 له كه‌ناڵی KNN بلاَوكراوه‌ته‌وه. ئه‌وسا هه‌ریه‌ك له ئارام سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌رو هێرش سه‌نگه‌ریش په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه بوو.
ئارام سه‌عید پاش نزیكه‌ی 20 جار ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م داگای كه‌لار ئه‌مڕۆ دادوه‌ری ئه‌و دادگایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بڕیاره‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه وتی" ئێمه دڵنیابوین له‌و زانیاریانه‌ی بلاَومانكردبونه‌وه بۆیه هه‌ر چاوه‌ڕوان بووین دادوه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیار بدات".
ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند پێشوازی له بڕیاره‌كه ده‌كه‌ین پیرۆزبایی له هاوكارانمان له‌كه‌ناڵی KNN و ئارام سه‌عید و هێرش سه‌نگه‌ری ده‌كه‌ین جه‌ختیكرده‌وه "بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌تنی كه‌لار هه‌نگاوێكی گرنكه بۆ جێبه‌جێكردنی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان قوڵكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپی لێپرسینه‌وه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه. مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه. تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه.. سلاَنی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی سالاَنه‌ی له‌سر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بلاَوكردۆته‌وه.