ژنێکی کورد خەڵاتی عێراقی بۆ ژنانی سەرکردە بردەوە
AM:10:22:10/03/2019



میترۆ، سپی‌ میدیا 
لە ئوتۆێل مۆنرۆی شاری بەیروت کاتژمێر ٩ی ئێۆارەی ٩ ئازار بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە بە ئامادە بوونی ژمارەیە بەرچاو لەبەر پرسان و سەفیرو دیبلۆماتکاری وڵاتانی عەربی ، ژمارەیە ژنی سەرکردە و سەرکەوتوی وڵاتانی عەرەبی لە بواری کاردا کە شوێن دەستیان دیارە لەلایەن (مجلس الانما‌و العربی للمر‌وە والاعمال) وە لە مەراسیمێکی شایستەدا لە ژێر ناوی(بصمە القائدە) خەڵات کران.

 خەڵاتی عێراق درا بە خاتوو پەروین بابەکر حەمە ئاغا وەزیری پیشوتری پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کورستان و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی کۆمپانیای وزە و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی گروپی کۆمپانیاکانی عیراق.