ڤیدیۆ: رۆژنامەنوسێك ماڵەکەی خۆی دەکاتە کتێبخانەیەکی گشتی
AM:11:12:14/03/2019


میترۆ، دوارۆژ 
رۆژنامەنوسێك له‌ کەرکوک بەشێک لەماڵەکەی خۆی ده‌كاته‌ کتێبخانەیەکی گەورە و تەرخانیده‌كات بۆ خوازیارانی‌ خوێندنه‌وه‌.

تارق کارێزی، رۆژنامەنوس و روناکبیری کەرکوک وەکو خۆی دەڵێت: بیرۆکەکەی 20 ساڵ بەر لەئێستا هەبووە تاوەکو دواجار پارچەیەک زەوی دەکڕێت و خەونەکەی بەدیدەهێنێت.

لەکتێبخانەکەدا جیا لە کتێب، تابلۆ و کەلوپەلی مێژوویی و ئەنتیکاتی تێدایە کە کۆکەرەوەی 47 ساڵی رابردوی خاوەن کتێبخانەکەیە.