میترۆ- AA
ئاژانسی ئانادۆڵو ئەپڵیكەیشنێكی iOSی بۆ چاودێریكردنی سات بەساتی هەواڵەكانی لەڕێگەی مۆبایل و ئایپادەوە لە Apple Store داناوە.
ئێستا ئیدی خوێندنەوەی هەواڵەكان و گەڕان بەنێو بەشەكانی هەواڵەكانی ئاژانسەكەدا زۆر ئاسان بووە. ئێستا لەڕێگەی ئەم ئەپڵیكەیشنەوە لە شاشەی مۆبایلەكانەوە بە شێوەیەکی ئاسۆیی و ستوونی دەگەن بە سەرجەم هەواڵ و زانیارییەكان. دواتریش ئەو هەواڵ و بەرنامانەی كە تۆماركراون، هەمیشە لەبەردەستاندا دەبێت.
ئەپڵیكەیشنەكە بە 13 زمان هەلی چاودێریكردنی هەواڵەكانی توركیا و جیهان بۆ خوێنەران دەڕەخسێنێت.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.