روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نوسیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سكاڵا یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌نگاوێكی "ئیجابیه بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئازادی راده‌ربڕین" ئاماژه‌شده‌دات، حكومه‌ت له‌راگه‌یاندنه‌كان ده‌خوازێت رۆڵی چاودێری خۆیان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن ببینن.
به‌غداد، ئاوێنه‌نیوز: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانی كردوه سه‌رجه‌م سكاڵاكانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌دژی رۆژنامه‌نوسان بكێشرێنه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، بڕیاره‌كه له‌روانگه‌ی په‌رۆشی عه‌بادی دێت بۆ ئازادیی راده‌ربڕین‌و پشتیوانیكردن له‌رۆژنامه‌گه‌ری كه به‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م داده‌نرێت.
له‌و باره‌یه‌وه سایتی مه‌داپرێس له‌سه‌ر زاری زیاد عجه‌یلی، سه‌رۆكی روانگه ئازادییه رۆژنامه‌نوسیه‌كان رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕوی رۆژنامه‌نوسان‌و میدیاكان كراوه به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و، نوری مالیكی، به‌ده‌ستێوه‌ردان له‌دادگا ئه‌ژمارناكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ئێستا به‌رپرسه به‌سیفه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران.
وتیشی، بڕیاره‌كه هه‌نگاوێكی "ئیجابییه به‌ئاراسته‌ی فه‌راهه‌مكردنی بنه‌مای دیموكراسیه‌ت‌و ئازادی راده‌ربڕین" له‌عێراق.
روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نوسییه‌كان (JFO) رێكخراوێكی عێراقی تایبه‌ت به‌پاراستن‌و به‌رگریكردنه له‌رۆژنامه‌نوسان‌و مافه‌كانیان‌و نوسینگه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌به‌غداده، له‌هه‌رێمی كوردستانیش سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
عجه‌یلی راشیگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كه په‌یامێكی دڵنیابه‌خش ده‌داته سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه دامه‌زراوه‌یه‌كی كاریگه‌ر‌و چاو‌دێر به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و فه‌رمانگه حكومیه‌كان.
ئاماژه‌شیدا، قۆناغی رابردو دوژمنایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی له‌حكومه‌تی پێشوه‌وه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ماهه‌نگیه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌بینین.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌نوسان ده‌كات له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی وشه‌كانیان بن به‌ره‌و بنیادنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی كه حكومه‌ت هه‌وڵی بۆ ده‌دات. داواشده‌كات، رۆژنامه‌نوسان بۆچونه‌كانیان به‌جۆرێك بێت كه ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ عیراقییه‌كان فه‌راهه‌مبكات‌و رۆڵبگیڕێت له‌یه‌كڕیزی‌و سه‌قامگیری‌و سه‌روه‌ری خاكی وڵات‌دا.