نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس خالید به‌كر ئه‌یوب كۆچی دواییكرد
AM:11:30:13/04/2019

میترۆ، PUKmedia

ئێواره‌ی دوێنێ‌ هه‌ینی 12-4-2019 ، نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس خالید به‌كر ئه‌یوب له‌هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

ئێواره‌ی دوێنێ‌ مامۆستا خالید به‌كر ئه‌یوب ناسراو به‌ (خالید به‌كر شكاك) به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

كۆچكردوو برای (فه‌رید زامدار و سدیق و خوالێخوشبوو وه‌لید و رفیق و سادق و ماجید شكاك و وفیق و خالێ)یه‌و باوكی دكتور دیار و به‌یار و ژیاره‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 13-4-20149 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی (پیاوان و ژنان) ده‌بێت، له‌مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، له‌هه‌ولێر.