هه‌ولێر: رێگری‌ له‌ تیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئێن ئاڕتی‌ ده‌كرێت
PM:04:25:15/04/2019

میترۆ

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مرۆ له‌ كاتی‌ روماڵی‌ خۆپیشاندانی‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ سه‌ر ئاستی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ رێگری‌ له‌ تیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئێن ئاڕتی‌ ده‌كرێت و رێگه‌ ناده‌ن روماڵی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بكه‌ن.


هێرش قادر په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕتی‌ به‌میترۆی‌ راگه‌یاند، نیوه‌رۆی‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌كه‌م گۆران عبدلخالق، چوین بۆ روماڵی‌ خۆپیشاندانی‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ سه‌ر ئاستی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی‌ هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ رێگریمان لێكراو رێگه‌یان نه‌دا روماڵی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بكه‌ین. 


وتی‌"  هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ناردینیان بۆ شوێنێکی دیکە و لەوێش دەرکراین داوایان کرد بە زووترین کات کامێراکە هەڵگرین ئەگەرنا دەیشکێنن".