میترۆ و ناوەندى خەلیج هەمئاهەنگى دەکەن




میترو 
سەنتەرى میترۆ بۆ داکوکى لە مافى ڕۆنامەنوسان و ناوەندى خەلیج بۆ مافەکانى مروڤ جەخت لە سەر کارى هاوبەش و هەمئاهەنگى دەکەن.

ڕوژى پێنج شەممە لە شارى ئەستەمبولى تورکیا ڕێکخەرى سەنتەرى میترۆ  لەگەڵ بەڕێوبەرى ناوەندى خەلیج کۆبونەوە.

خالید ئیبراهیم بەڕێوبەرى ناوەندى خەلیج  لە وکۆبونەوە یەدا رایگەیاند سەنتەرى میترۆ یەکێکە  لە  رێکخراوە چالاکەکانى عێراق وکوردستان  زۆر خۆشحالین  پێکەوە کاربکەین لە پێناوى پاراستنى مافى مرۆڤ و فراوانکردنى ئازادى رادەربڕین و ئازادى ڕۆژنامەگەرى .

لەلاى خویەوە ڕێکخەرى سەنتەرى میترۆ  سوپاسى ناوندەکەى کرد لە هاوکاریکردنى ڕۆژنامەنوسان و رێکخستنى خولى بەهێزکردن بۆیان.

ناوەندى خەلیج رێکخراوێکى سەربەخۆى قازانج نەویستە کار بۆ پاراستنى مافى مروڤ لە ناوچەکانى کەنداوى عەرەبى دەکات و دیکۆمێنتى پێشێلکارییەکان دەکات .



PM:02:50:19/12/2014




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌