سه‌ردانی‌ وەفدی حزبی پیشكەوتن و سۆسیالیستی مەغریب بۆ میترۆ



میترۆ
وەفدێكی حزبی پیشكەوتن و سۆسیالیستی مەغریب بە سەرۆكایەتی محەمەد نەبیل بنعبوڵا ئەمینداری گشتی حزبەكەو وەزیری پێشوی رۆشنبیری حكومەتی مەغریب، شرافات ئاڤیلال وەزیری پیشوی دەوڵەت لە حكومەتی مەغریب، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد.

محەمەد نەبیل بنعبوڵا ئەمینداری گشتی حزبەكە باسی لە رەوشی میدیا كرد لە مەغریب و شێوازی رێكخستنی پەیوەندی میدیا لەگەڵ هاوڵاتیان و حكومەت كە لە رێگەی ئەنجومەنێكە بە ناوی ئەنجومەنی نیشتمانی رۆژنامەنوسان.

هاوڵاتی و بەرپرسان لە رێگەی ئەو ئەنجومەنەوە سكاڵا لە میدیا ئەكەن، بەڵام جیگەی دادگا ناگرێتەوە بۆ ئەو سكاڵانەی پەیوەندی بەناو زڕاندنەوە هەیە.

ئەو حزبە لە سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردووە رۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنوسان.

میدیا لەماوەی 5ی ساڵی رابرددو لەو وڵاتە میدیای رەسمی دەوڵەت بووە بەرامبەر میدیای حزبەكان، پاشان میدیای سەربەخۆ كە هاوشانی خەبات بۆ دیموكراسیەت هاتوتۆتە ئاراوە.

سەدانەكەیان ئامانجی كۆمەڵی دیدارە لەگەڵ پارتە سیاسییەكان‌و هەندی رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنییە.


PM:12:35:21/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌