سەنتەری‌ میترۆ: داوای‌ هەڵدانەوەی‌ دۆسیەی‌ تیرۆری‌ ڕۆژنامەنوسان دەکەین





میترۆ، NRT
دیاری‌ حاجی‌ محەمەد بەڕێوەبەری‌ سەنتەری‌ میترۆ لە مەراسیمی‌ یادی‌ ١٢١ ساڵەی‌ رۆژنامەگەری‌ کوردی‌ لە هەڵەبجە داوایکرد، حکومەتی‌ هەرێم لێکۆڵینەوە لەو هێرش و پێشێلکاریانە بکات کە دەکرێتە سەر ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەوەی‌ ڕۆژنامەنوس بە ئازادی‌ ڕەها و بێ دودڵی‌ و ترس ڕوماڵی‌ ڕووداوەکان بکەن.

ئاماژەی‌ بەوەشکرد، تا ئێستا ویستێکی‌ سیاسی‌ ئامادەنیە بۆ ئەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستان ببێتە مەشخەڵی‌ دیموکراسی‌ لە ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ ٢٢ی نیسانی‌ ٢٠١٩،  ١٢١ ساڵ بەسەر دەرچوونی‌ یەکەم روژنامەی کوردیدا تێپەڕدەبێت و بەو بۆنەوە لە چەند شارێکی‌ هەرێم چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت.


AM:11:38:23/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌