میترۆ، pukmedia
به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه، كۆنسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكی پیرۆزباییدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌ك دڵی دیموكراسی وایه و پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه:
پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین به بۆنه‌ی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیه‌وه. ئه‌مڕۆ میدیای بڵاوكراوه به زمانی كوردی و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له ھه‌رێمی_كوردستان كارده‌كه‌ن به‌رزڕاده‌گرین. كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌كو دڵی دیموكراسی وایه و میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و ھه‌مه‌ڕه‌نگ ڕه‌گه‌زێكی بنه‌ڕه‌تی حوكمڕانی باشه. ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له داكۆكیكردن له ئازادی ڕاگه‌یاندن و ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ڕاگه‌یاندنه‌كان به زانیاری، كه ئه‌مانه ھه‌مووی پایه‌كانی كۆمه‌ڵگای دیموكراسین.
نێرده‌ی دیپلۆماسی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ربه‌رزه به پشتیوانیكردن له ڕۆژنامه‌نووسانی ھه‌رێمی كوردستان له ڕێی پڕۆگرامه ئاڵوگۆڕه جیاوازه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ڕه‌خساندنی ڕاھێنانی پیشه‌ییانه بۆ باشتركردنی شێوازه‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی له سه‌رتاسه‌ری ھه‌رێمی كوردستاندا.