میترۆ، pukmedia
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و، داوای پاراستنی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
یادی رۆژنامه‌نووسی پیرۆز بێت
یادو یاده‌وه‌ری (١٢١) ساڵه‌ی رۆژنامه‌نووسی كوردی له‌ته‌واوی رێبوارانی رێگای نوسین‌و ئازادی راده‌ربڕین پیرۆزبێت، له‌هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه پیرۆز كه شه‌و و رۆژ له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی‌و پابه‌ندبوون به یاسا‌و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نووسی له روماڵكردنی هه‌واڵ‌و گواستنه‌وه‌ی زانیاریدان، له‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م پیرۆز كه ژیان‌و رۆحیان له‌پێناو پیشه‌كه‌یان كرده قوربانی، له‌و سه‌ربازه وونانه‌ی ناو دامه‌زراوه‌كانی میدیا پیرۆز كه سه‌رباری ئاسته‌نگه هه‌مه جۆره‌كان به‌رگه‌ی ئه‌و پیشه قورسه ده‌گرن‌و له‌و كاروانه به‌رده‌وامن، له‌رۆژنامه‌نووس‌و میدیاكارانی یه‌كێتی پیرۆز كه سه‌رباری برسیكردن‌و سك هه‌ڵگوشین، هێشتاش به پێوه له خزمه‌ت یه‌كێتی‌و ستراتیژه میدیاییه‌كه‌ی وه‌ستاون‌و چۆك داناده‌ن، له رۆحی بێگه‌ردی (میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان)و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كانیش پیرۆز، كه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان (١٢١) ساڵ له‌مه‌وپێش له قاهیره (رۆژنامه‌ی كوردستان) وه‌ك نیشتمانی سه‌ر كاغه‌ز له‌دایكبوو
له‌م بۆنه‌یه‌دا، وێڕای پشتیوانی هه‌میشه‌ییم بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئه‌وه بیر هه‌مووان دێنمه‌وه، كه گرنگه به سوود وه‌رگرتن له یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی و په‌یوه‌ستبوون به بنه‌ماو په‌یماننامه‌ی ئاكاریی رۆژنامه‌نووسان‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌مووان له ڕوماڵ‌و ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیاندا به‌رپرسانه به ته‌نگ پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بن و كه‌لتووری به‌یه‌كه‌وه ژیانی سیاسی‌و ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یی بچه‌سپێنن جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه پیشه‌یی‌و ئاكاری‌و نیشتمانیه‌ش دواجار خواست‌و ویستی هه‌مووانه و ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی بژارده‌ی خوێنده‌وارو رۆشنبیرانه…
جارێكی تریش ئه‌و یاده‌تان پیرۆز
شاناز برایم ئه‌حمه‌د