له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ رێگری‌ له‌ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس ده‌كرێت




میترۆ، سلێمانی‌ 
به‌مه‌به‌ستی‌ روماڵی‌ ڤیسیتڤاڵی‌ ده‌رمانسازی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ (كه‌مپی‌ كۆن) له‌لایه‌ن عه‌میدی‌ زانكۆكه‌وه‌ رێگری‌ له‌ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای‌ راگه‌یاندن ده‌كرێت. 


له‌میا ره‌سوڵ په‌یامینَری‌ كه‌ناڵی‌ وار تیڤی‌ به‌ مبترۆی‌ وت: له‌گه‌ڵ كامێرامانه‌كه‌م ره‌نجه‌ ئه‌مین چوین بۆ روماڵی‌ ڤیستیڤاڵی‌ ده‌رمانسازی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ كه‌مپی‌ كۆن، به‌ڵام له‌ پرسگه‌كه‌ پێیان وتین عه‌میدی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پێی‌ وتوین ته‌نها كه‌ناڵی‌ (گه‌لی‌ كوردستان، كوردسات، رووداو) رێگه‌یان پێده‌درێت روماڵ بكه‌ن و كه‌ناڵه‌كانی‌ كه‌ رێگه‌یان پێنادرێت.


ئه‌و وتی‌: ئه‌م رێگریه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بانگهێشت نامه‌ له‌ رێگه‌ی‌ مه‌جسه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاند نێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ روماڵی‌ ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ بكه‌ن، به‌ڵام تێناگه‌ین بۆچی‌ كاتێك ده‌چینه‌ به‌رده‌م ده‌رگای‌ زانكۆ سوكایه‌تیمان پێده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن بچینه‌ ژوره‌وه‌. 


له‌میا ره‌سوڵ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌، ئه‌مه‌ جاری‌ یه‌كم نیه‌ و چه‌ندین جاریتر هه‌مان رووداو دوباره‌بۆته‌وه‌ و بانگهێشت نامه‌ ده‌نێرن و دواتر رێگری‌ ده‌كه‌ن.  


ئه‌و كه‌ناڵ و ده‌زگایانه‌ی‌ رێگریان لێكراوه‌: 
كوردستان24
ئه‌نادۆڵ
زاگرۆس
باسنیوز
كه‌ناڵی‌ كه‌ركوك
رادیۆ نه‌وا
ته‌ره‌ته‌ كوردی‌  
وار تیڤی‌






AM:11:09:24/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 4 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌