میترۆ، ماڵپه‌ری پۆله‌تیك
ناوی (عه‌لادین نه‌جمه‌دین عیسامه‌دین)ه، ساڵی (1907) له‌ژینگه‌یه‌كی ئایینییدا هاتۆته ژیانه‌وه، ساڵی (1927) به‌مه‌به‌ستی خوێندن به‌پێی نه‌ریتی باوی ئه‌و قۆناغه هاتۆته شاری سلێمانی‌و له‌مزگه‌وتی (شێخ جه‌لال و مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ره‌سوڵ) بووه‌ته فه‌قێ.
له ساڵی (1938) مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی لای مامۆستا (شێخ بابه‌عه‌لی ته‌كیه‌یی) وه‌رگرتووه، پاشتر چۆته به‌غداو له‌مزگه‌وتی (نه‌عیمه خاتوون) بۆته به‌پێشنوێژ. له‌قۆناغی مانه‌وه‌ی له‌شاری به‌غدا لای مامۆستایان (شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی‌و شێخ محه‌مه‌د قزڵجی) چاوی به‌هه‌ندێك له‌زانسته ئیسلامییه‌كاندا خشاندووه‌ته‌وه.
له بواری نووسیندا له‌ساڵی(1941) بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری (گه‌لاوێژ). له‌ساڵی (1948)دا گۆڤاری (نزار)ی به‌عه‌ره‌بی‌و كوردی ده‌ركردووه، پاش شۆڕشی 14ی ته‌مموزو تا ساڵی (1974) بۆته مامۆستای ئه‌ده‌ب‌و مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیی له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا، له‌ساڵی (1974)دا بۆته ئه‌مینداری گشتیی ئه‌وقاف.
عه‌لادین سه‌جادی، چل ساڵ له ژیانی خۆی له‌پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردییدا به‌سه‌ربردووه، له ساڵی (1939)دا گۆڤاری (گه‌لاوێژ) له‌به‌غدا ده‌رچوو، سه‌جادی به‌هێزه‌وه به‌شداریی له‌و گۆڤاره‌دا كرد.
پاشتر گۆڤاری گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن سه‌جادیه‌وه كه‌ره‌سته‌ی بۆ كۆده‌كرده‌وه‌و له‌چاپخانه‌دا سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كرد.
هه‌روه‌ها سه‌جادی له‌ساڵی (1948) شانبه‌شانی ده‌ركردنی گۆڤاری گه‌لاوێژ، گۆڤارێكی نیو مانگی سیاسیی به‌ناوی (نزار)ه‌وه به‌كوردی‌و عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه، پاش ده‌رچوونی (22) ژماره‌ی گۆڤاره‌كه، ئیدی پاشتر هه‌ردوو گۆڤاره‌كه (گه‌لاوێژ)و (نزار) له‌ساڵی(1949)دا داخران.
سه‌جادی له‌ساڵانی په‌نجاكاندا كه‌وته نووسینی گه‌لێك به‌رهه‌می ناوازه، له‌ساڵی (1952)دا كتێبی (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی) له‌دوتوێی (652) لاپه‌ڕه‌دا چاپكرد. له‌روانگه‌ی ئاییندارییه‌وه، عه‌لادین سه‌جادی به درێژایی سی و پێنج ساڵ، كه پێشنوێژی مزگه‌وت بووه، له‌وێ پێشوازیی له ئه‌دیب و رۆشنبیران كردووه.
له ساڵانی (1957- 1983) هه‌شت به‌رگی له كتێبی (رشته‌ی مرواری) چاپكردووه.
له باره‌ی فۆلكلۆری كوردییه‌وه سێ چیرۆكی له‌كتێبی (هه‌میشه به‌هار)دا له‌ساڵی(1960)له‌چاپ داوه، له‌روانگه‌ی زمانه‌وانییه‌وه له‌ساڵی (1962) كتێبی (ده‌ستورو فه‌رهه‌نگی كوردی) چاپكردووه. له‌رووی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه له‌ساڵی (1969)دا كتێبی (نرخ شناسی) نووسیوه.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین به‌شێوه‌یه‌كی زنجیره‌یی ئاماژه به‌گرنگترین به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیی، ره‌خنه‌یی‌و مێژووییه‌كانی عه‌لادین سه‌جادی بده‌ین، ئه‌وانیش:
"مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، (1952) و (چاپی دووه‌م 1971، ناوی كوردی، (1953)، ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی یه‌كه‌م، (1957)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)، ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی دووه‌م، (1957)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)، ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی سێیه‌م، (1958)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)، ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی چواره‌م، (1968)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005).
ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی پێنجه‌م، (1972)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)، ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی شه‌شه‌م، (1979)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)، ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی حه‌وته‌م، (1980)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)، ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی هه‌شته‌م، (1983)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)، گه‌شتێك له‌كوردستاندا، (1956)، شۆڕشه‌كانی كورد (1959)، (چاپی دووه‌م 2005).
هه‌میشه به‌هار (1960)، ده‌ستوورو فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی، (1961)، ئه‌ده‌بی كوردی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، (1968)، نرخ شناسی، (1970)، دوو چامه‌كه‌ی نالی‌و سالم، (1973)، كورده‌واری، (1974)، ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی (1978)، خۆشخوانی، (1978)، (یادی پیره‌مێرد) (1951).
(یادی كۆچی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی) له‌ساڵی (1948). عه‌لادین سه‌جادی له 13/12/1984 كۆچی دوایی كردووه‌و له‌گۆڕستانی (شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی) له‌شاری به‌غدا نێژراوه.