میترۆ
رێورەسمی یادی ١٢١ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی لەشاری ئارنھێمی ھۆلەندا له‌لایه‌ن رێکخراوی چەپک بۆگەشەپێدانی مرۆیی و بەھاوکاری و میوانداری ئەکادیمیای بەدرخان كه لەئەلمانیاوە هاتبوون به‌ڕێوه‌چووه.
لەرێورەسمەکەدا سکرتێری رێکخراوی چەپک دوای پیرۆزبایی یادی ١٢١ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی ، ئاماژەی به‌وه دا بە پاشەکشەی رێکخراوەکان بۆ كار‌و چالاکی مەدەنی و ھیوای خواست کە یەک یەکگرتوی لەھۆلندا و ئەوروپا ببیتەدەستپێکی کاری ھاوبەش و گەرموگوری بدات بە دانیشتن و رێورەسمەکان.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا ئەوەشدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، دەبێ کاراکتەرەچالاک و ئەکتیڤەکانی کۆمەلگای کوردی لەتاراوگە بەسەربکرێنەوە و رێزلێنانیان پێببەخشرێ و ھەر بەم بۆنەیەوە و لەم یادە دا رێکخراوی چەپک و ئەکادیمیای بەدرخان بروانامەی رێزلێانانیان بە واژۆی گەورە سیاسەت مەدار و روناکبیری ھۆلندی و رۆژنامەنوسان و پەیامی پیرۆزبایی خاتوشاناز ئیبراھیم ئەحمەد گەیەنرایە رۆژنامەنوسانی تاراوگە.
دوا به‌دوای مه‌راسیمه‌كه لەپانێلێکدا ھەریەک لە حەمید بەدرخان و عەبدولقەھار ھەولێری ئاماژەیان بەرۆلی رۆژنامەگەری کرد لەرابردو ئێستا دا، دواتر پانێلێ ژن لەمیدیادا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك لە (رێژین باباعەلی، ڤینۆس فایەق، بەرفرین ھێلزی) رۆلی ژنانیان له‌میدیادا بۆئامادەوان خستەرو. لەبه‌شێكی دیكه‌ی پانێلێکه شۆرش قەرەداغی باسی لەھونەر کرد لەژێر کارێگەری میدیادا.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشه‌نگایه‌كی كتێب له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای به‌درخان و پێشانگای کاری دەستی محمد فەتاح نمایشكرا.