ڕونكردنەوەیەك لەهۆبەی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانییەوە



میترۆ

هۆبه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر رێگرییه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ كه‌مپی‌ كۆنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ رێگری‌ له‌ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای‌ راگه‌یاندنكراوه‌ و  رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمە وەك هۆبەی ڕاگەیاندن دورو نزیك ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووین كە لەكەمپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی ڕویداوە هەمیشە دەرگاكانی زانكۆ ئاوەڵایە بۆ ڕۆژنامەنووسان.

له‌و رونكرده‌وه‌یه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست میترۆ كه‌وتووه‌ ده‌شڵێت: سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش هەر لەیەكەم ڕۆژی دەست بەكاربونیەوە دەرگای زانكۆی بۆ ڕاگەیاندنەكان بێ جیاوازی كردۆتەوەو بڕوای تەواوی بە ئازادی ڕادەربڕین كاری ڕۆژنامەنووسی هەیە.

ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌: 

ڕونكردنەوەیەك لەهۆبەی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانییەوە


دوای ئەوەی ڕۆژی 24/4 دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە كە چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن ڕێگرییان لێكراوە كە چالاكییەكی كۆلێجی دەرمانسازی بگوازنەوە لەبەرامبەریشدا ڕێگە بەچەند كەناڵێكی تر دراوە.

ئێمە وەك هۆبەی ڕاگەیاندن دورو نزیك ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووین كە لەكەمپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی ڕویداوە هەمیشە دەرگاكانی زانكۆ ئاوەڵایە بۆ ڕۆژنامەنووسان.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش هەر لەیەكەم ڕۆژی دەست بەكاربونیەوە دەرگای زانكۆی بۆ ڕاگەیاندنەكان بێ جیاوازی كردۆتەوەو بڕوای تەواوی بە ئازادی ڕادەربڕین كاری ڕۆژنامەنووسی هەیە.

ئەوەشی بەرامبەر هەندێك دەزگا كراوە پەیوەندی بە كارگێڕی زانكۆو كۆلێجەكەوە هەبووە ئێمە وەكو ڕاگەیاندنی زانكۆو سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی دورو نزیك ئاگاداری ئەو كێشەیە نەبووین كە ڕویداوە،بەڵام هەندێك ڕێكاری ئیداری هەیە بۆ هاتنە ژورەوە دەكرێت كەناڵەكان پێشتر ئەو ڕێكارانە جێبەجێ بكەن.

لەگەڵ ڕێزدا

هۆبەی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی. 


دوێنێ‌ 24ی‌ نیسانی‌ 2019، به‌مه‌به‌ستی‌ روماڵی‌ ڤیسیتڤاڵی‌ ده‌رمانسازی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ (كه‌مپی‌ كۆن) له‌لایه‌ن عه‌میدی‌ زانكۆكه‌وه‌ رێگری‌ له‌ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای‌ راگه‌یاندن ده‌كرێت. 


له‌میا ره‌سوڵ په‌یامینَری‌ كه‌ناڵی‌ وار تیڤی‌ به‌ مبترۆی‌ وت: له‌گه‌ڵ كامێرامانه‌كه‌م ره‌نجه‌ ئه‌مین چوین بۆ روماڵی‌ ڤیستیڤاڵی‌ ده‌رمانسازی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ كه‌مپی‌ كۆن، به‌ڵام له‌ پرسگه‌كه‌ پێیان وتین عه‌میدی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پێی‌ وتوین ته‌نها كه‌ناڵی‌ (گه‌لی‌ كوردستان، كوردسات، رووداو) رێگه‌یان پێده‌درێت روماڵ بكه‌ن و كه‌ناڵه‌كانی‌ كه‌ رێگه‌یان پێنادرێت.


ئه‌و وتی‌: ئه‌م رێگریه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بانگهێشت نامه‌ له‌ رێگه‌ی‌ مه‌جسه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاند نێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ روماڵی‌ ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ بكه‌ن، به‌ڵام تێناگه‌ین بۆچی‌ كاتێك ده‌چینه‌ به‌رده‌م ده‌رگای‌ زانكۆ سوكایه‌تیمان پێده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن بچینه‌ ژوره‌وه‌. 


له‌میا ره‌سوڵ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌، ئه‌مه‌ جاری‌ یه‌كم نیه‌ و چه‌ندین جاریتر هه‌مان رووداو دوباره‌بۆته‌وه‌ و بانگهێشت نامه‌ ده‌نێرن و دواتر رێگری‌ ده‌كه‌ن.  


ئه‌و كه‌ناڵ و ده‌زگایانه‌ی‌ رێگریان لێكراوه‌: 
كوردستان24
ئه‌نادۆڵ
زاگرۆس
باسنیوز
كه‌ناڵی‌ كه‌ركوك
رادیۆ نه‌وا
ته‌ره‌ته‌ كوردی‌  
وار تیڤی‌



PM:12:04:25/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌