دوای هاککردنی پەیجە فەرمییەکەی پۆلیسی سلێمانی پەیجێكی نوێ دەكاتەوە






میترۆ، وێستگە نیوز
پۆلیسی سلێمانی لەبارەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو داوا لە بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و كەناڵەكانی راگەیاندن و رۆژنامەنوس و میدیاكاران دەكات جگە لەپەیجێكی فەرمییەکان زانیاری لەهیچ لاپەڕە و پەیجێكی دیكە وەرنەگرن.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە "بۆ زانیاری و بەرچاو روونی هەموولایەك، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی زیاتر گەیاندنی پەیام و ئاگاداری و رێنماییەكانی بە هاووڵاتیان، لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان، هاوكات دروستكردنی پەیوەندی لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان لە بەدەست گەیشتنی زانیاری و رێنماییەكان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك تەنها خاوەنی ئەم پەیجەیە،بەم ناونیشانەكە لەلایەن كارمەندانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتمان بەچاودێری عمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرپەرشتی دەكرێت".



پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە "داوا لە گشت هاووڵاتیان و بەتایبەت بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و كەناڵەكانی راگەیاندن و رۆژنامەنووس و میدیاكاران دەكەین، جگەلەم پەیجە رەسمییە زانیاری لەهیچ لاپەڕەو پەیجێكی دیكە وەرنەگرن و مامەڵەی لەگەڵدا نەكەن".


PM:12:30:25/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 4 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌