سه‌ردانی‌ شاناز جه‌مال بۆ میترۆ
PM:04:30:27/04/2019


میترۆ
شاناز جەمالی دەست ڕەنگین و دیزانەر، ئەمڕۆ تابلۆیەكی پێشكەش بە سەنتەری میترۆ كرد كە لۆگۆی (گۆڤاری ژن) تیا نەخشاندوە، لەگەڵ كۆمەڵێك هیمای تری جوان تێكەڵی كردون. زۆر سوپاسی ئەكەین.

ئەمڕۆ بەرهەمێكی تری پیشانداین كە نەخشی جلوبەرگێكی تری دیزاین كردوە ، كە زیاتر لە پێنج مانگی خایاندوە ، نیازە پێشكەشی بابای فاتیكانی بكات.

بەرگەكە هیمای سەرجەم ئاینەكانی كوردستانی تیا نەخشاندوە، مەبەستی ئەوەیە كە باس لە پێكەوە ژیانی ئاینەكان بكات لە هەرێمی كوردستان.

هیوای سەركەوتنی بۆ ئەخوازین‌و هاوكاری دەبین كە هەمان بەرگ دروستبكاتەوە لە شوێنێكی تایبەت نمایشی بكات تا دەسترەنگینی ئەم خانمە تەنها لە دەرەوە نەبێت‌و لێرەش كۆپییەكی هەبێت