دیداری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ و گۆڤاری‌ ژن له‌گه‌ڵ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت






میترۆ

لە پێشوازی 3ی ئایار رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسی، دیداری سەنتەری میترۆو گۆڤاری ژن لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی و قسەكردن لەسەر راپۆرتەكانی سەنتەری میترۆو كەیسی توندوتیژی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان و دیاردەی دەربازبوون لە سزا لەو تاوانانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون.

سه‌نته‌ری‌ میترۆ داوای‌ كرد حكومەت رەفتاری بگۆڕێ بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە مامەڵەی خراپی كاتی روماڵكردن‌و و جیاكاری نەكات لە پێدانی زانیاری.

میترۆ بانگهێشتی جێگری سەرۆكی حكومەتی كرد بۆ بەشداری لەو مەراسیمەی بڕیارە رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 2ی‌ ئایار لە پێشوازی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسی لە سلێمانی رێكبخرێت .



AM:10:32:30/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌