بێژەرێکی بی بی سی لەسەر منداڵەکەی شازادە هاری دەرکرا
AM:11:18:15/05/2019


میترۆ، NRT
کەناڵی بی بی سی بێژەری بەرنامەیەکی لەسەر نوکتەیەک بەرامبەر بە منداڵەکەی شازادە هاری دەرکرد.

دانی تویتێکی تەنزئامێزی دەربارەی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی کۆشکی پاشایەتی بەریتانیا و منداڵی هەردوو کەسایەتی شازادە هاری و مێگان مێرکڵ بڵاوکردبووەوە، بەهۆی ئەو تویتەشەوە بی بی سی ئەو بێژەرەی لە کەناڵەکە دەرکرد.

لە تویتەکەی دانیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکرابووەوە و دواتر سڕایەوە، وێنەی هەردوو هاوسەرەکە "شازادە هاری ومێگان مێرکڵ" دەردەکەوێت، کە دەستی مەیمونێکیان گرتووە جل و بەرگی لەبەردایە، لەسەر وێنەکەش نوسیویەتی "منداڵی پاشایەتی لە نەخۆشخانە دەرچوو".

دانی بیکەر یەکێکبوو لە بێژەرەکانی کەناڵی بی بی سی پێنج و بەرنامەی پێشکەش دەکرد، بەهۆی ئەو نوکتەیەوە بەرپرسانی کەناڵەکە لە کارەکەی دوریانخستەوە.