گۆگڵ چەند خزمەتگوزارییەکی لەگەڵ ھواوی ڕاگرت





میترۆ، NRT
کۆمپانیای گوگڵ چەند خزمەتگوزارییەکی لەگەڵ کۆمپانیای ھواوی چینی پچڕاند، بەتایبەت ئەو بەشانەی کە پەیوەندیان بە ھاردوێر و سۆفتوێرەوە ھەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیا چینییەکە، بەھۆی وەستاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەی گوگڵەوە، پلەی ستۆر و جیمەیڵ لە دەرەوەی چین ئەپدەیت ناکرێنەوە.

پێشبینی دەکرێت تا ئەو کاتەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەردوو وڵات چارەسەر دەبن، کۆمپانیای ھواوی پشت بە خزمەتگوزارییەکانی دیکە ببەستێت تا بەتەواوی کارەکانی ڤێرژنە نوێکانی ڕاپەڕێنێت.

ھواوی گەورەترین  کۆمپانیای چینییە لە بواری مۆبایل و لە ١٧٠ وڵاتی جیھان بەرھەمەکانی دەفرۆشێت و ١٩٠ ھەزار کارمەندی ھەیە، ساڵی ٢٠١٨ش داھاتەکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار بووە.

واشنتن کۆمپانیای ھواوی تۆمەتبار کرد  کە لەلایەن حکومەتی چینییەوە بۆ سیخوڕیکردن بەکاربھێنرێت، ھەربۆیە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا کاروبارەکانی ھواوی لە ئەمریکا قەدەغە بکات.


AM:10:11:20/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌