میترۆ
به‌یانی ئه‌مرۆ (ئارام به‌خیتار) په‌یامنێری پێشووی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی بۆ دووهه‌مین جار چووه به‌رده‌م دادوه‌ر له دادگای كه‌تنی كه‌لار به‌ڵام، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی دادگاییه‌كه دواخرا.
ئارام به‌ختیار په‌یامنێری پێشووی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له ئیداره‌ی گه‌رمیان به میترۆی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ به‌مه‌به‌ستی دادیگایكردنم چوومه دادگای كه‌تنی كه‌لار، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی دادگاییه‌كه دواخرا بۆ 27ی ته‌مووز.
رۆژی 22ی ئایاری 2017، بە فەرمانێكی دادی پەیامێری كەناڵی ئیَن ئارتی لەقەزای كفری بە هۆی بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لەسەر حوكمی كۆتایی دادگا كە تایبەت بوو بە دادگاییكردنی هاوڵاتییەك كە بەچەند تۆمەتێك دەسگیركرابوو لەوانەش تۆمەتی "دزینی شیر‌و دایبی مناڵان" دەسبەسەركرا.
ماوه‌ی 13 رۆژه، ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی، له لایه‌ن دادوه‌رێكه‌وه له گه‌رمیان راگیرا‌و دوو جاریش داوای ئازادكردنی به كه‌فاله‌ت ره‌تكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بەپێی ماددەی 9ی یاسای 35ی 2007ی رۆژنامەگەری، ئارام بەختیار کەفالەت دەیگرێتەوە، بەڵام دادوەر یەکێک لە مەرجەکانی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکەی بەستبۆوه بە دەستگیرکردنی ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تییەوە و رایگه‌یاندبوو، دەبێت ئەویش دەستگیربکرێت.
له به‌رواری 4ی حوزه‌یرانی 2017، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار بڕیاری ئازاد كردنی ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی ده‌ركرد و ئاوات عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
له هه‌مان رۆژدا، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار بڕیاریدا ئاوات عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری گه‌رمیانی كه‌ناڵه‌كه ئازاد بكرێت.