ئه‌مه‌ریكا مه‌رجی تازه‌ بۆ پێدانی ڤیزا ئاشكرا ده‌كات
PM:02:20:02/06/2019


میترۆ، ووشه‌ 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ له‌مه‌ودوا داواكارانی پێشه‌كشكردنی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌كاونته‌كانیان له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كۆڵرێته‌وه‌، هاوكات مۆبایل و داتاكانیشیان به‌ وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئاژانسی "ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس" بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ نوێیه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا  و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ مانگی داهاتووه‌ته‌وه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا له‌ مه‌ودوا باڵوێزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی ڤیزا وه‌ربگرن و داوای هاووڵاتییانی دنیا بۆ ڤیزای ئه‌مه‌ریكی ئه‌و مه‌رجه‌ تازانه‌یشی پێوه‌ پێوه‌ست ده‌كرێت.

وه‌ك ئاماده‌كاری و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی له‌ چه‌ندان وڵاتی دنیا، باڵوێزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ كردووه‌ و كاتێك خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا داوای ڤیزا له‌ باڵوێزخانه‌ و كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌كاونته‌كانیان له‌ تۆڕه‌ جیا جیاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌كرێت. بۆیه‌ پێویسته‌ پێشوه‌خته‌ ئاماژه‌ی ئه‌و كیشانه‌ بن، كه‌ ڕووبه‌ڕووی گه‌شتیاران دهبێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان ساڵانه‌ 15 ملیۆن كه‌س داوای ڤیزای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش به‌هۆی ئه‌و مه‌رجانه‌وه‌ دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێ، كه‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ پله‌ی یه‌ك كار له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات.