ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ: هێرشەکەی حوسییەکان بۆ سەر مەدەنیانی سعودی بە تاوانی جەنگ دەچێت





میترۆ، ده‌نگی‌ ئه‌مریكا

ڕێکخراوێکی باڵای مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێرشەکەی ئەمدواییانەی حوسییەکانی یەمەن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەیەکی عەرەبستانی سعودیە بە " تاوانی جەنگ" دەچێت."

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوای لە حوسییەکان کرد هێرشەکانیان بۆ سەر دامودەزگا سڤیلییەکان لە عەرەبستانی سعودیە ڕابگرن. مایکڵ پاج جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت " هێرشە نایاساییەکانی هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە لە یەمەن هەرگیز ڕەوایەتی بە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە سعودیە نادات."

هێرشی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی خۆجێهی شارۆچکەی ئەبا لە باشوری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سعودیە ڕۆژی چوارشەممە 26 کەسی بریندار کرد.

هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە لە مانگی 3 ی ساڵی 2015 وە شەڕی حوسییەکان لە یەمەن دەکات. وا مەزەندە دەکرێت بەهۆی ئەو شەڕوپێکدادانانە لە هەژارترین وڵاتی جیهانی عەرەب بەلایەنی کەم 60 هەزار کەس کوژرابن و ملیۆنان کەسیش بێ خزمەتگوزارییەکان و خۆراک و ئاو و دەرمانن.

 


PM:05:30:15/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌