بەرهەمێکی نوێی "زەمەن"





میترۆ، زه‌مه‌ن 
کوولتووری "زەمەن" ماڵی نووسەران و هونەرمەندان 

دوای بیست ژمارەی رۆژنامەی زەمەن، لەهەوڵێکی کولتووریدا، بە ئاراستەی پەرەدان بە کولتوور و هونەری نووسراو و زارەکی کورد، لەگەڵ رۆژنامەکەدا و هەموو سێشەممەیەک، بە چوار لاپەڕەی سەربەخۆ، کولتووری زەمەن بڵاو دەبێتەوە. هەربۆیە داوامان لە نووسەران و هونەرمەندانی کوردە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ (کولتووری زەمەن) بەردەوامی پێبدەن و بیکەنە ماڵ و بانێژەیەک بۆ شوێنی گفتوگۆو دیالۆگی بەسوود، لەپێناو گەشەپێدانی کولتوور و ئەدەب و هونەری کوردیی و مرۆڤایەتیی... 

 (کولتووری زەمەن) ماڵێکی نائایدۆلۆژیی ناحیزبیی دەبێت، بۆ هەموو نووسەرانی کورد، بێ جیاوازیی، بۆ بڵاوکردنەوەی نووسین و بەرهەمەکانیان. چاوەڕێی گەرمکردنی کۆڕی ئەدەب و هونەریتانین.


AM:11:52:17/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌