میترۆ، سبەی
راپۆرتێکی ئەمەریکی رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ساڵی (2018) بڵاوکردەوە کە گەیشتوەتە سێ ملیار و (800) ملیۆن بەکارهێنەر کە ئەو رێژەیەش نیوەی هەمو رێژەی دانیشتوانی جیهانە.
بەپێی هەواڵێکی سایتی (لایڤ مێنت) و به‌پشتبه‌ستن بەو راپۆرتەی لە هەردو کۆمپانیای (بیرکینس کۆفیڵد) و (بییرس)ی ئه‌مه‌ریكی خراوەتەڕو، ساڵی (2018) بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە رێژەی (6%) زیادی‌کردوە بەراورد بە ساڵی (2017).
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته، رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە كیشوه‌ری ئاسیا و زەریای هێمن (53%) بوه و له ئەوروپاش (51%) و لە ئەفه‌ریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رێژەکە گەیشتوەتە (13%)، هەروەها لە ئەمەریکای لاتینی و دورگه‌كانی کاریبی رێژەكه (10%) بوه، هەروەها لە ئەمەریکای باکور رێژەکە (9%) بوه.
هاوكات وڵاتی چین لە یەکەمی ریزبەندی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتدایه ئاستی به‌كارهێنان تیایدا گەیشتوەتە (21%)، پاش ئەویش وڵاتی هیندستان به‌پله‌ی دوه‌م دێت كه تیایدا رێژه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت (12%) بوه و ئه‌مه‌ریكاش له پله‌ی سێیه‌مدایه به رێژه‌ی (8%).
راپۆرتەکە باسی لەو نیگەرانیانەش کردوە کە لەلایەن بەکارهێنەرانی ئینته‌رنێته‌وه دروست بوە به‌هۆی زیاد بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و ئەو ترس و کێشە ئه‌منییانه‌ی کە روبەڕوی تاکەکان دەبێتەوە سەبارەت بە خراپ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت.