دوای دوو مانگ كوڕەكەی خاشقچی یەكەم پەیامی لە تویتەر بڵاوكردەوە






میترۆ، میللەت
پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ، سەڵاح كوڕی رۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی پەیامێكی لە رێی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی "رۆژی باوك" لە باوكی دەكات.

سەڵام لە پەیامەكەدا هەژماری باوكیشی تاگ كردووە كە لە 1ی تشرینی یەكەمی 2018ەوە نوێ نەكراوەتەوە.

پەیامەكەی سەڵاح هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوكردنەوەی لێدوانێكی محەمەد سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لەلایەن رۆژنامەی شەرقولئەوسەتەوە كە سەبارەت بە دۆسیەكەی خاشقچی دەڵێت: ئەوەی بەسەر جەمال خاشقچیدا هاتووە زۆر بە ئازار و مایەی نیگەرانییە و سعودیەش هەموو رێوشوێنێكی بۆ لێپرسینەوە لەو كەسانە گرتووەتەبەر كە بەرپرس بوون لە تاوانەكە.

راشیگەیاند تۆمەتبارەكان رادەستی دادگا كراون.

سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو جەمال خاشقچی رۆژنامەنووس بە مەبەستی راییكردنی مامەڵەیەكی هاوسەرگیری سەردانی كونسوڵخانەی سعودیەی كرد لە ئیستەنبوڵ و نەگەڕایەوە، دواتر دەركەوت كە خاشقچی بە شێوەیەكی دڕندانە كوژراوە و دوای لەتكردنی تەرمەكەشی بە مادەی كیمیایی توێنراوەتەوە.


PM:12:02:17/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌