میترۆ
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه كه ئاڕاسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه داوا ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌ته‌وه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له رێگه‌ی وڵاتی توركیا‌و یۆنانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچیان كردووه و له‌و رێگه‌یه بێ سه‌رو شوێن بوو، به‌دوادا چوون بکات بۆ كه‌یسه‌كانییان تا دڵی که‌وسوکاریان ئاسوده بێت.
ده‌قی نامه‌كه:
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌رێزان/
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان
داوای به دواداچوون بۆ په‌نابه‌رانی بێسه‌روشوێن
له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه دووباره سه‌رنجتان بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵێك خێزان و كه‌سوكاری په‌نابه‌رانێك ڕائه‌كێشم كه له چه‌ند وڵاتی جیاجیادا بێسه‌روشوێن بوون.
ژماره‌یه‌کی زۆر له هاولاتیانی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای په‌رینه‌وه‌یان به تورکیا‌و یۆنان‌دا بێ سه‌روشۆین بوون و هیچ هه‌واڵێكیان نییه، یان له ده‌ریای ئیجه‌دا خنکاون و ته‌رمه‌کانیان ده‌ست که‌س وکاریان نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش بۆته هۆی په‌رێشانی و خه‌مێکی قورس بۆ خزم وکه‌سوکاریان و له بێ ئۆقه‌ره‌یی و بێ ئارامیدا ڕایگرتوون و شه‌و ورۆژ ده‌ژمێرن تا سوراخێکیان بکه‌ن.
چ دڵگرانییه‌كی گه‌وره و دۆخێكی دژواره سه‌دان كه‌س ئێستا دڵیان له‌سه‌ر مشتیانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئازیزانێكیان جێیانهێشتوون و هیچ له‌باره‌ی مان و نه‌مانیانه‌وه ئاگادارنین یاخود نازانن له چ ده‌ریایه‌كدا خنكاون؟! له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که له ڕێگای ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه داومانه به تایبه‌تی له‌ڕێی پشکنێنی (دی ئین ئه‌ی ) ژماره‌یه‌ک له که‌سوکاری ئه‌و هاولاتیانه و دانی به ده‌ست حکومه‌تی یۆنانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌لامێکمان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سونگه‌ی به‌رپرسیاریتیمانه‌وه جارێكی تر دۆسیه‌ی به‌دوادا چوون بۆ ئه‌و هاولاتیانه‌ی بی سه‌روشۆین بوون ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌م کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا له ڕێگای ئه‌و په‌یوه‌ندیه فه‌رمیانه‌ی هه‌یانه له‌گه‌ل ولاتانی دراوسێدا، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هاوڵاتیانەی هه‌رێمی کوردستان بكه‌ن و لیژنه‌ی تایبه‌ت پێک بێت بۆ ئه‌و پرسه و ئێمه‌و که‌س وکاریان دڵنیا بکه‌نه‌وه له چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه.
له‌وباره‌یه‌وه رێکخراوه‌که‌مان ئاماده‌یه هه‌ر ئاستێک له زانیاری پێویست بخاته به‌رده‌می ئه‌و لیژنه‌یه‌وه.
ئێمه هه‌ر له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌مه یه‌که‌مین جار‌مان نیه نامه ئاڕاسته‌ی کابینه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌که‌ین، به‌ڵکو له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا له‌باره‌ی کێشه‌و گیر‌و گرفته‌کانی په‌نابه‌رن و ئه‌وانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان دیپۆرتی هه‌رێمی کوردستان کراونه‌ته‌وه داوا و پێشنیارمان خستۆته‌ڕوو، تا ئاستی ئاماده‌کردنی پرۆژه بریارێک بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه وهاوکاری په‌نابه‌ره به‌زۆر نیردراوه‌کان و دووباره ژیان دامه‌زراندنه‌وه و تیکه‌لابوونه‌وه‌ی ژیانیان بە کۆمەڵگەوە. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا پێشنیار و پرۆژه‌كانمان به‌هه‌ڵواسراوی هێڵراوه‌ته‌وه ودواخستنیشی ئاکام وکاره‌ساتی زیانباری به‌دوای خۆیدا هێناوه . هه‌ریه‌كێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که نێردراونه‌ته‌وه بۆخۆیان گرفتی گه‌وره‌یان هه‌یه و پێویستیان به دا‌مه‌زراندنه‌وه‌ی ژیانه، پێویستیان به کاره، پێویستیان به‌کۆمه‌ک هه‌یه تا تێکه‌ڵبنه‌وه، زۆربه‌یان ماڵ و حاڵیان فرۆشتوه، پێشتر وه‌زیفه‌یان بووه که پێویسته بگه‌رێنه‌وه سه‌رکاریان، به‌شێکیان خێزان و منداڵیان له دوای خۆیان به‌جێهێشتووه، موڵك وماڵیان له وولاته ئه‌وروپیه‌کان له‌دوای خۆیان به‌جێهێشتووه و به‌شیکیان باری ده‌روونیان تێكچووه... هه‌موو ئه‌مانه برگه گرنگه‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان بووه، هاوکات فایلی ئاماده‌کراوی زیاتر له 5هه‌زار په‌نابه‌ری دیپۆرتکراوه له به‌رده‌ست لقی کوردستانی رێکخراوه‌که‌مانه له شاری سلێمانی، بەڵام بەداخەوە به‌سه‌رئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان پشتگۆی خراوه‌و له ئه‌رشیفی په‌رله‌مانی کوردستان بی ئاکام ماوه‌ته‌وه و پشت گوێخراوه.
داوکارین له کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان که جارێکی تر چاوبخشێنێته‌وه به‌و پرۆژه بریاره‌ی که فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی خستۆیه‌تیه به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان، هەروەها وه‌ڵام به‌و داوکاریانه بداته‌وه که خراونه‌ته ڕوو، بەتایبەتیش به‌دوادا چوون بکات بۆ په‌نابه‌رانی بێ سه‌رو شوێن، تا دڵی که‌وسوکاریان ئاسوده بێت.
ده‌شتی جه‌مال
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
17/6/2019