وەزارەتی رۆشنبیریی هه‌رێم رونکردنەوە سەبارەت بە وەرگرتنی پارە بەرامبەر ته‌ماشاكردنی تەلەفزیۆن دەدات
PM:12:10:09/07/2019
میترۆ

وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگه‌یاند كه‌ ھەندێک کەناڵ و پەیج  و راگەیاندکار وێنەیەکی ئەویان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە وتویەتی:"حکومەت بەنیازە لەبەرامبەر سەیرکردنی تەلەفزیۆن پارە لە خەڵک وەربگرێت".

له‌ لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌ نیوز، فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لاوان ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ لێدوانێكی سەبارەت بەوە دابێت كه‌ لەبەرامبەر ته‌ماشاكردنی تەلەفزیۆن، پارە لەخەڵک وەربگیرێت.

وتیشی: ھەندێک کەناڵ و پەیج  و راگەیاندکار وێنەیەکی ئەویان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە وتویەتی :"حکومەت بەنیازە لەبەرامبەر سەیرکردنی تەلەفزیۆن پارە لە خەڵک وەربگرێت".

فەرهەنگ گۆمەشینی دوپاتیكرده‌وه‌: بەھیچ شێوەیەک لێدوانی واینەداوە بۆ ھیچ کەناڵێکی راگەیاندن و ھەر کەسێک تۆماری دەنگی لابێت و راستی و دروستی ئەم ووتەیە پشتڕاست بکاتەووە، ئەوان لێی بێمنەتن.

گۆمەشینی رونیشیكرده‌وه‌ :"وێنەکەو کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکە بەروارەکەی دەگەرێتەوە بۆ سێ ساڵ لەمەوبەر، بۆیە تازەکردنەوەو گەرمکردنەوەی هەندێک ھەواڵ بۆ گەرمکردن و بەبازاڕکردنی پەیجە وەھمی و سێبەرەکان جگە لە لەدەستدانی راسگۆیی بۆ خۆیان دەیخەینە چوارچێوەی تۆمەت بەخشینەوە و ناراستی بەرامبەر بە پیشەی بێلایەنی کاری میدیایی".