دیداری‌ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ میدیاكاران





ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ 13ی‌ ته‌موزی‌ 2019، دیداری بەشێك لە نوێنەرانی میدیاكانی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان شاناز ئیبراهیم ئەحمەد به‌ڕێوه‌چوو.

دیداره‌كه‌ بۆ قسەكردن بوو لەسەر بارودۆخی ژیانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و گواستنەوەی هەواڵی میدیاكان تایبەت بەو پرسانە.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، بۆچونی سەنتەری میترۆ خرایه‌ روو كە بۆچی تا ئێستا نازناوی پایتەختی رۆشنبیری و پایتەختی ئاشتی هەڵەبجە لە چوارچێوەی دروشمدایە وەك پێویست خەمخۆری نییە، خەتای میدیایە یان حكومەت ؟

هەروه‌ها باس لە مافی زانیاری بۆ زۆرێك لە میدیاكان و گواستنەوەی هەواڵ بۆ هەندێ میدیا چۆن ئاستەنگی بۆ دادەنرێت.

زۆریەی ئاخاوتنەكان رەخنە ئامێز بوون بە تایبەتیش لەسەر ژیان و كەسابەت و ململانێی سیاسی و حزبی و بارودۆخی گشتی.


AM:09:58:14/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌