میترۆ، AA
كاسپه‌رسكای بۆی ده‌ركه‌وتووه FaceAppی ساخته له رێگای نیشاندانی وه‌ك ماڕكه‌یه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ساخته‌یه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به‌كارهێنه‌ران.
كۆمپانیای كاسپه‌رسكای رایگه‌یاند به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی FaceApp ی ساخته له‌سه‌ر ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌بێته هۆی توشبوونی ئه‌و ئامێرانه به رێكلامه زیانبه‌خشه‌كان.
كاسپه‌رسكای بۆ ده‌ركه‌وتووه FaceApp له رێگای نیشاندانی وه‌ك ماڕكه‌یه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ساخته‌یه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به‌كارهێنه‌ران. به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه له ئامێره‌كان ده‌بێته هۆی تووشبوونی ئه‌و ئامێرانه به رێكلامێكی زیانبه‌خش به ناوی MobiDash.
ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه له سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كانه‌وه داببه‌زێندرێ ئه‌وا ساخته‌یه و ته‌نانه‌ت په‌یامێكی هه‌ڵه ده‌دا و ده‌یسڕێته‌وه.
له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه زیانبه‌خشه له ئامێری به‌كارهێنه‌ردا ده‌مێنێته‌وه و ده‌ست ده‌كا به نیشاندانی رێكلام. به‌پێی داتاكانی ئه‌و كۆمپانیایه له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا ٥٠٠ هه‌زار به‌كارهێنه‌ر دووچاری ئه‌و كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه. یه‌كه‌م نیشاندان له ٧ی ته‌مووزدا ده‌ركه‌وت. نزیكه‌ی ٨٠٠ دانه ئامێر پێداچوونه‌وه‌یان پیادا كرا. كاسپه‌رسكای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ڤایرۆس نین وه‌ك "HEUR:AdWare.AndroidOS.Mobidash" دیاری كردوون.